تره‌مپ بۆ میشێل ئۆباما: منیش له مێرده‌كه‌ت خۆش نابم
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی میشێل ئۆباما، هاوسه‌ری باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئه‌وان پاره‌یه‌كی زۆریان داوه بۆ نووسینی ئه‌و كتێبه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "مشت‌ومڕ درووست بكه‌ن".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی، له كتێبه‌كه‌دا، میشێل ئۆباما باسی له‌وه كردووه، گوایه تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له خێزانه‌كه‌ی كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و بابه‌ته‌ش تره‌مپ، خۆی وه‌ڵامی میشێل ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "هه‌رگیز له‌و خۆشنابم (باراك ئۆباما)، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی، كه به گوێره‌ی پێویست پشتگیری دارایی نه‌كردووه، هه‌موو شتێك به‌سه‌رچوو و كۆن بوون، من هاتووم چاك كردوونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆیه هه‌رگیز لێی خۆشنابم له‌وه‌ی كه به‌سه‌ر سوپاكهمانی داهێناوه".
تره‌مپ له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كانیدا له به‌رده‌م رۆژنامه‌واناندا بۆ میشێل ئۆباما گوتی: "ئه‌و (میشێل)باسی سه‌لامه‌تی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی (ئۆباما) به‌سه‌ر سوپادا هێناویه‌تی، وایكردووه وڵاته‌كه بۆ من و بۆ ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت نه‌بێت".
میشێل ئۆباما، هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كتێبێكی له باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی نووسیوه و بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بكه‌وێته بازاڕه‌وه، ده‌ڵێت: "تره‌مپ ژیانی خێزانه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆیه لێی خۆشنابم".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، كه كۆپیه‌كه‌ی كتێبه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، میشێل ده‌ڵێت: "به‌هۆی بانگه‌شه‌كانی تره‌مپ، كه گوتوویه‌تی ئۆباما له‌سه‌ر خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دایك نه‌بووه، ژیانی خێزانه‌كه‌مان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
میشێل له كتێبه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌رچی ترسمان له رق و كینه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه به‌رامبه‌ر بیانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی تره‌مپ به ئه‌نقه‌سته بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ورووژاندنی سهرشێتهكانه".
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت - CNN
ئ. م