ئه‌مه‌ریكا: نیگه‌رانییه‌كانی توركیا شه‌رعین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی توركیا هه‌ڵنه‌كردووه.
پۆمپیۆ راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كانی توركیا به مافی خۆی و شه‌رعی ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها گوتی: تره‌مپ بریاریدا سه‌ربازه‌كانمان له مه‌ترسی دووربخاته‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی پۆمپیۆ دوای ئه‌وه دێن، كه هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان به ئاماژه و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ده‌ستیپێكرد.
پێش ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ تره‌مپ به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كرد و دوای گفتوگۆی نێوانیان، تره‌مپ بڕیاریدا رێگری له هێرشه‌كه‌ی توركیا نه‌كات.
هاوكات ئه‌مشه‌و تره‌مپ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ئه‌و كاره‌ی كورده‌كان ده‌یانكرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش، توركیا ده‌یكات و به‌رپرسیارێتی توركیایه رێگه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرێت.