تاران: كاتی ئه‌وه‌یه بیانییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران، لیوا عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیانییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن. ئاسایشی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز ته‌نیا له رێی هاوكاری نێوان وڵاتانی هه‌رێمایه‌تییه‌وه دابین ده‌كرێت.
موسه‌وی دوێنێ، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای له پارێگای بووشه‌هری باشووری خۆرئاوای ئێران به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا، موسه‌وی گوتی: پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریخستووه، ناكرێت وڵاتانی ناوچه‌كه متمانه به بیانییه‌كان بكه‌ن.
گوتیشی: ئاسایشی گه‌رووی هورمز و كه‌نداو ته‌نیا له رێی هاوكاری وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه‌وه دابین ده‌كرێت، نه‌ك له رێی هاوپه‌یمانی ساخته‌وه. بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه بیانییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ربكرێن.