پزیشکانی ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتیان دەکەن خۆیان دژی هەڵامەت بکوتن

وەرزی ئەنفلوەنزا و هەڵامەتە

K24 – هه‌ولێر:

یەکەی پاراستنی تەندروستی گشتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیان دەکات کوتانی دژە ئەنفلەوەنزا و هەڵامەت بەکاربهێنن.

لیز دیلۆنگ، یاریدەدەری پزیشک لە سەنتەری فریاکەوتنی شاری سان رامۆن دەڵێت، وەرزی ئەنفلوەنزا و هەڵامەتە، بە کوتان خۆتان و ئەوانەی لە چواردەورتانن بپارێزن؛ بە پێچەوانەوە، کاتێک نەخۆش دەکەون، کاتێکی زۆرتری دەوێت تا چاک دەبنەوە و نیشانەی نەخۆشییەکەش زیاتر کاریگەری دروست دەکات.

ئەو پزیشکە دەڵێت، ئەگەر هەر کوتانیش بەکارناهێنن، هەوڵبدە لە کەسانی نەخۆش بە دوور بن، دەست بە سابوون و ئاوی گەرم زوو زوو بشۆن، دەستیش لە چاو، لووت و دەمتان مەدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر کەسێک بیەوێت کوتان دژی ئەنفلەوەنزا بەکاربهێنێت، دەبێت چەند هەفتەیەک پێش وەرزی سەرما ئەو کارە بکات چونکە دوای کوتانەکە، چەند هەفتەیەکی دەوێت تاوەکو بەرگری دژی نەخۆشییەکە دروست دەکەیت.

Sanfrancisco Cbslocal