به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: ده‌توانین ئینته‌رنێت بۆ ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگرتنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له ئێران بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانن خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بۆ هاووڵاتیانی ئێران بگه‌ڕێننه‌وه.
ریچارد گرینیل، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان ته‌كنه‌لۆجیای پێویستیان له‌به‌رده‌سته كه بتوانن ئینته‌رنێت بده‌نه‌وه هاووڵاتیانی ئێران و ده‌ڵێت: "ده‌توانین ئینته‌رنێت بده‌ینه‌وه هاووڵاتیانی ئێرانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی بڕیار و كۆنتڕۆڵی حكوومه‌تی ئێران، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن".
به‌هۆی خۆپیشاندانی دوو رۆژی رابردوو له ئێران، به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بڕیاری راگرتنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی داوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكه بۆ كپكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئێران به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی ئاماری نافه‌رمیش، تا ئێستا زیاتر له 30 خۆپیشانده‌ر كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 21یان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوونه.
ئ. م