ئهبوبهكر بهغدادی پهیامێكی دهنگی بڵاودهكاتهوه
K24- ههولێر:
ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش داوا لە چەکدارانی سەر بە رێکخراوەکەی دەکات، خێزانەکانیان لە بەندیخانە و کەمپەکان رزگار بکەن.
ئەبوبەکر بەغدادی لە تۆمارێکی دەنگیدا داوا لە چەکدارانی داعش دەکات، ژن و منداڵەکانیان لە کەمپ و بەندیخانەکان رزگار بکەن و ئاماژەی بەوەشکردووە، کە چۆن دەبێت موسڵمان بژێت، لەکاتێکدا کەسوکارەکەی لە بەندیخانە و کەمپەکان بێت.
ئەبوبەکر بەغدادی داواشی کردووە، چەکداران کەسوکارەکانیان لەژێر دەستی ئەو هێزانە رزگار بکەن، کە لە عێراق و سووریا لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە پاڵپشتی دەکرێن و داواشی لە زیندانییەکان کردووە، دان بەخۆیاندا بگرن.
بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 12 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای دەستگیرکردنیان ئێستا لە کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن.
H.B