ئه‌ردۆغان زانيارى نوێى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى منبج ئاشكرا كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، زانيارى نوێى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى منبج ئاشكرا كرد.
ئه‌ردۆغان له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌وه گوتى: ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ى ئه‌مڕۆ منبجى هه‌ژاند بووه‌ته هۆى كوژرانى 20 كه‌س، كه پێنجيان سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا بوون.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه ئامانج لێى درووستكردنى كاريگه‌رييه له‌سه‌ر بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا.
لێدوانى ئه‌ردۆغان له باره‌ى زيانه‌كانى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌وه، له كاتێكدايه هێشتا سوپاى ئه‌مه‌ريكا به ره‌سمى دانى به كوژرانى پێنج سه‌ربازى له منبج نه‌ناوه.
پێشتر راگه‌يه‌ندرا، له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كه‌دا دوو سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى كوژراوون.
هاوكات ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فه‌ره‌نسى، بڵاويكرده‌وه، مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له واشنتن جه‌ختى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كردووه‌ته‌وه.
هاوكات مايك پێنس راشيگه‌ياندووه، سوپاى ئه‌مه‌ريكا له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و رێگه نادات جارێكى ديكه داعش سه‌ر ده‌ربكاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT، AFP
ئ.ر