ڤیدیۆ.. كوردستان 24 دیمه‌نی شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌ڤه‌ری ئامێدی بڵاوده‌كاته‌وه
K24- دهۆك:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی سپیندارێی سه‌ر به ناحیه‌ی چه‌مانكێ له سنووری قه‌زای ئێمێدی به مووشه‌كێك كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتی بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له ناوچه‌كه رایگه‌یاند، كاتژمێر 6:18 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان گوندی سپیندارێی سه‌ر به ناحیه‌ی چه‌مانكێ له سنووری قه‌زای ئامێدی به مووشه‌كێك كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا 3 هاووڵاتی ئه‌و گونده‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها گوتی: 3 چه‌كداری په‌كه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون و كاتێك ده‌نگی فڕۆكه‌كه‌یان له نزیكه‌وه بیستووه، خۆیان له ئۆتۆمبێله‌كه هه‌ڵداوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكییان له شوێنی بۆردومانه‌كه، سه‌رجه‌میان برینداربوونه و به برینداری هه‌ڵاتون.
هه‌ر به هۆی ئه‌و بۆردومانه، جگه له زیانی گیانی، زیانی مادیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و تۆڕی كاره‌بای گونده‌كه‌ش له‌كاركه‌وتووه.
دوای ئه‌و بۆردومانه‌ش، ترس و نیگه‌رانی له‌ناو خه‌ڵكی گونده‌كه بڵاوبووته‌وه و هاووڵاتیان داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به به‌هانه بۆ زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی بێ‌تاوان.
به‌رپرسانی ئه‌و ناوچه‌یه داواش له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، خۆیان له ناوچه‌كانیان به‌دوور بگرن و شه‌ڕی خۆیان ببه‌نه‌وه ناو خاكی خۆیان، چونكه دوور و نزیك گرژی و ململانێكانیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، بۆ ئه‌وه‌ی باجه‌كه‌ی بده‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌وان بچن كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
H.B