ئه‌حمه‌د داودئۆغلو به‌ڵێنی كۆتاییهێنانی حكومڕانی ئه‌كه‌په ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی (ئه‌كه‌په) بهێنێت و رایگه‌یاندووه، دیموكراسییه‌ت له توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه.
لێدوانه‌كه‌ی داودئۆغلو، دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر رایگه‌یاندبوو پارتێكی نوێ به‌ناوی "پارتی داهاتوو" داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارته‌كه كۆبووه‌ته‌وه.
به بۆچوونی چاودێران، دامه‌زراندنی ئه‌و پارته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ر و پشتیوانانی پارتی داد و گه‌شه‌پیدانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.
داودئۆغلو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران گوتی: "سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نوێ كه ساڵی رابردوو له توركیا په‌سه‌ند كرا و ده‌سه‌ڵاتی فراوان به ئه‌ردۆغان دراوه، بووه‌ته هۆی داته‌پینی پێوه‌ره‌كانی دیموكراسییه‌ت له وڵات".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه، دوادئۆغلو گوتوویه‌تی: "ئێمه به‌رگری له سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین كه له هه‌موو شێوه‌یه‌كی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خاڵیى بێت".