پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمەکەریم له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دایكی سێ شه‌هید بوو

K24 - هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایكی سێ شه‌هیدی رێگای رزگاریی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمە کەریم ده‌ره‌قه‌یسه‌ری ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی، خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەری ده‌ربڕیوه‌، کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری دەڤەری هەورامانە و دایکی هەر سێ شەهید (جەلال و سەردار و سەباح)ـە.

به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان كردووه‌ و ده‌ڵێت: "داوا له‌ خوای مەزن ده‌كه‌ین بە بەهەشتی شاد بکات".

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی

پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بۆ بنەماڵەی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمە کەریم، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حاجی خاڵ شیرین حەمەکەریم دەرەقەیسەریمان پێگەیشت، کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری دەڤەری هەورامانە و دایکی هەر سێ شەهید (جەلال و سەردار و سەباح)ە. پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

22/7/2019