به فهرمی، ڤالێنسیا پێش یارییهكهیان بهرامبهر بارسێلۆنا راهێنهرهكهیان دوورخستهوه
مارسیلینۆی راهێنەری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا پێش یارییهكهیان بهرامبهر بارسێلۆنا بە فەرمی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا بڵاویکردەوە بە شێوەیەکی فەرمی مارسێلینۆی راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوور خستۆتەوە و لە دوای دوورخستنەوەشی ئالبێرت سێلادێس یاریزانی پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا وەکو راهێنەرێ نوێ ئەم یانەیە دەست نیشانکرا.
سەرچاوەکانی نزیکە لە یانە ئیسپانیەکە بڵاویان کردۆتەوە سەرەرای ئەوەی کە ئەم راهێنەرە لە وەرزەکانی رابردوو ئەنجامی باشی بۆ یانەکەی هەبووە، بەڵام بە هۆی کێشەکانی لەگەڵ خاوەنی یانەکە، ئەم وەرزە بریاری دوور خستنەوەی دراوە، لە کاتێکدا ئەم یانەیە هەفتەی داهاتوو لە یارییەکی گرنگدا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
مارسێلینۆ وهرزی رابردوو پلهی چوارهمی لالیگای بۆ یانهی ڤالێنسیا بهدهستهێنا و یانهكهی گهیانده خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهورووپا.