چه‌ك شومه‌ر: بڕیاری تره‌مپ دووڕوویی و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ك شومه‌ر سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، له دژی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ره‌وشی باكووری سووریا رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دووڕوویی و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
چه‌ك شومه‌ر، رایگه‌یاند، بڕیاری تره‌مپ له به‌رژه‌وه‌ندی سووریا و ئێرانه و هه‌ڕه‌شه‌كانیش له‌باره‌ی ئابووری توركیا هیچ به‌هایه‌كی نییه، به پێویستیشی ده‌زانێت تره‌مپ به بڕیاره‌كانی خۆیدا بچێته‌وه.
سه‌رۆكی دیموكراته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان به دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كات و هاوكات دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ داعش له سووریا به‌هێز ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا 10 هه‌زار چه‌كداری داعش له زیندانه‌كان دان و ئازاد ده‌بن.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه ره‌شنووسێكیان له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له‌به‌رده‌سته، كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سیناتۆران لیندسی گراهام له كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆڵن له دیموكراته‌كان ئاماده‌كراوه.
ئ. م