ناسر هه‌ركی: ئه‌وانه‌ی رێگرن له ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به‌رپرسن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، ناسر هه‌ركی رایگه‌یاند، بۆشایی ئه‌منی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێویسته به هاوكاری پێشمه‌رگه، سوپای عێراق ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه پڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ناسر هه‌ركی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی عێراق بیری له هێز كردووه‌ته‌وه و ئیداره‌یه‌كی ناته‌ندرووست بوو بۆیه داعش سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر توانرا به هیمه‌تی كورد و هاوپه‌یمانان توانرا داعش كۆتایی پێ بهێنرێت.
گوتیشی: له ناوچه سنوورییه‌كان بۆشایی ئه‌منی هه‌یه و له رووی سیاسیشه‌وه سیاسه‌تی په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كان كه به‌غدا په‌یڕه‌وی كردووه، وایكردووه، داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته عێراق به كرده‌وه ببێته وڵاتێكی دیموكراسی و ته‌نیا به قسه نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی تاكی عێراق هه‌ست به هاووڵاتیبوونی بكات و له خه‌می وڵاته‌كه‌ی بێت.
ناسر هه‌ركی، گوتیشی: به‌رپرسیارێتی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌یه كه نایانه‌وێت و رێگرن له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئه‌منی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌یه‌كه‌وه ئۆپراسیۆن له‌و ناوچانه ئه‌نجام بده‌ن و به‌داخه‌وه تا ئێستا رێگری كراوه و ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، ناسر هه‌ركی گوتی: له سنووری ناوچه‌كانی خانه‌قین و حه‌مرین و قه‌ره‌چووغ داعش ماوه و بۆچوونی جیاواز له ئیداره‌ی ناوچه‌كان هه‌یه و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش كراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، بۆشایی ئه‌منی درووست ببێت.