هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له محه‌مه‌د حه‌لبووسی ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به نامه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه و ئه‌وانیش سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
محەممەد کەربوولی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە لێدوانێکیدا روونی کردەوە، بە نامە هەڕەشەی کوشتن لە محەممەد حەلبووسی کراوە و له نامه‌كه‌دا هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كانیش ئاشكرا كراون.
کەربوولی دووپاتی دەکاتەوە؛ وه‌ك له نامه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هەڕەشەکان بە هۆی هەڵوێستی حەلبووسییە لە قەیرانی ئێستای نێوان تاران و واشنتن.
لە بارەی هەڕەشەکانيشەوە، حەلبووسی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و هاوپەیمانیی بینای ئاگادار کردووەتەوە و کەربوولیش دەڵێت: "ئاراستەکردنی ئەم جۆرە هەڕەشانە پێویستی بە بوێرییەکی زۆر هەیە و دەبێ رێگریان لێ بکرێت".
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، بڕیاره وه‌ك هه‌وڵێك بۆ نێوه‌ندگیریكردن، سه‌ردانی تاران و واشنتن بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته له به‌غدا پێشوازیی له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد و له‌گه‌ڵیدا كۆبووه‌ته‌وه.
ئ. م