هێمن هەورامی: حکوومەت پڕۆژەی چاکسازیی بۆ پەرلەمان دەنێرێت

جێگری سەرۆکی پەرلەمان چەند داوایەک ئاراستەی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کردووە، لە دروستکردنی زەمینەیەک بۆ داڕشتنی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان هاوکاری پەرلەمان بن.

 گوتیشی، نەبوونی دەستوور بووەتە هۆی ئەوەی هەڕەشەی زۆر لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە لەگەڵ دامەزراوەکانی بەغدا لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە کۆببینەوە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاشکراشیکرد، پرۆژەی چاکسازیی و زیادکردنی داهات لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیک بۆ پەرلەمانی کوردستان دەنێردرێت.

H.J