توێژینەوەیەک: شەربەتی تەماتە هاوڕێیەکی زۆر باشی دڵ و بۆرییەکانی خوێنە

رۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی تەماتەی بێ خوێ بخۆینەوە چ سوودێکمان پێ دەگات؟

K24 – هه‌ولێر:

رۆژانە خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی تەماتە بەبێ خوێ یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن دەدات و سوودی بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

چەند توێژەرێکی ژاپۆنی لە توێژینەوەیەکی یەک ساڵیاندا دەریان خستووە، رۆژانە یەک پەرداخ شەربەتی تەماتە بەبێ خوێ، یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن و رێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا دەدات.

توێژینەوەکە کەلە لایەن زانکۆی پزیشکی تۆکیۆ و پەیمانگای پزیشکی Tucson Plant Breeding ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری Food Science and Nutrition بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە، شەربەتەکە بە شێوەیەکی گشتی سوودی بۆ تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیش دەبێت.

بۆ ماوەی سێ مانگ شەربەتی تەماتە بخورێتەوە، ئەنجامە باشەکانی دەردەکەون؛ دەشکرێت لە رێگای پشکنینی خوێن، لە ئەنجامەکەی دڵنیا بین.

Healthline

H.J