پێشمه‌رگه دیله‌كه‌ی ژێر ده‌ستی داعش ئازادكرا
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه، له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به دیلی كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئازادكرا.
عه‌بدوڵڵا بۆر، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری دووزخورماتوو تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ناوی سه‌ید ئه‌حمه‌د سوورچییه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، له گوندی حلێوه كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌میرێكی رێكخراوی داعش، ئازاد كرا.
له ئێستاشدا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه كۆتایی هاتووه و راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه له كه‌ركووك، كه له بنه‌ڕه‌تدا دانیشتووی گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفانه.