داقووق.. له هێرشێكی داعشدا سه‌ربازێك كوژرا
K24 - كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له سنووری قه‌زای داقووق به كوردستان24ی راگه‌یاند، له هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندێكی ناوچه‌كه، سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، چه‌كدارانی داعش، هێرشیان كرده سه‌ر گوندی "ئه‌لبومحه‌ممه‌د" له سنووری قه‌زای داقووقی باشووری كه‌ركووك.
له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی لیوای 45ی سوپای عێراق، سه‌ربازێك بریندار بوو، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ست دا.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، ئێستا دۆخه‌كه ئارام بووه‌ته‌وه و ده‌نگی ته‌قه نابیسترێت، هێزێكی سوپای عێراقیش گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌كه.
ئ. م