4 وڵات به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له دژی ئێران راده‌گه‌یه‌نن
K24- هه‌ولێر:
هەریەك لە وڵاتانی سعوودیە, ئیمارات, ئەمریکا و بەریتانیا بەیاننامەیەکی هاوبه‌شیان لە بارەی بارودۆخی ناوچەکە بڵاوکردەوە, تیایدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و ره‌فتاره‌كانی ئێران بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەربڕیوە.
ئه‌و چوار وڵاته له به‌یاننامه‌كه‌یاندا داوایان لە ئێران کردووە, "کۆتایی بە گرژی و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە بهێنێت".
ئەم بەیاننامەیە لەکاتێکدایە مایك پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێش سەردانەکەی رایگەیاند له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه هاوپەیمانێتیەك له دژی ئێران پێکدەهێنن.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای نویی ئابووری به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێران‌دا سه‌پاند، كه سزاكانی ئه‌مجاره په‌لی بۆ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیشی هاوێشت.
H.B