به‌په‌له‌.. نێیمار بۆ ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

"نێیمار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌"

نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌ پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ راهێنانه‌كان كردۆته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن.

نێیمار دا سیلڤا دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كاتی یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ دژی نێجیریا تووشی پێكان هات و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 4 هه‌فته‌یه‌ له‌ یاریكردن دابڕاوه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: نێیمار رۆژی 26ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، رۆژنامه‌ی ماركا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ نێیمار ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ یاریكردن و چاوه‌ڕوانی تیمی پزیشكی یانه‌كه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وزی بۆ یاریكردن بۆ هه‌ڵبكات.

پاریس سانجێرمان له‌ چامپیۆنزلیگ له‌ كۆی 4 یاری سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردۆته‌وه‌ و به‌ 12 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌ و سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ مسۆگه‌ر كردووه‌، هاوكات یانه‌ی ریال مه‌دریدیش به‌ 7 خاڵ بلیتی هه‌مان قۆناخی ده‌ستخستووه‌.