پێشانگای نێودەوڵەتی ھەولێر بۆ كشتوكاڵ و پاكەتكردن كرایەوە
K24 - ههولێر:
چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کشتوکاڵ و پاکەتکردن کە بە ئەگرۆپاك ناسراوە كرایەوە، لە پێشانگاکەدا 150 كۆمپانیا له 11 وڵاتی جیاواز بهشداریان كردووه و ماوهی چوار رۆژ بهردهوام دهبێت.
پێشانگاكە لهلایەن كۆمپانیاكانی توركیا رێكخراوە بۆیە زۆربهی كۆمپانیاكانی توركیا بەشدارن و ھەروەھا 35 كۆمپانیای ناوخۆیيش بەرھەمەكانیان نماشیكردووە.
خراپی ئابووری ناوخۆیی تورکیا وادەکات سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە بیر لە ناردنەدەرەوەی، سەرمایەکانیان بکەنەوە بۆ وڵاتانی دیکە، نزیکی هەرێمی کوردستان و لەباری بازاڕەکەی وادەکات بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا تورکییەکان رووبکەنە ئێرە، تەنانەت ئەوانەشی لە سێکتەری کشتوکاڵدا کاردەکەن.
پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە ساڵانی 2012-2013 گەیشتە لووتکە ، ئەو دەم هەناردەی تورکیا 12 ملیار دۆلاری تێپەڕاندبوو.
گەڕانی بازرگانانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوە بۆ تورکیا لەلایەك و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەکی دیکە وایکرد تا ئێستا ئەو ژمارەیە تۆمارنەکرێتەوە.