هه‌رێمێكی ئیتاڵیا پاره ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له گونده‌كانی نیشته‌جێ بێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌رێمێكی ئیتاڵیا بڕی 25 هه‌زار یۆرۆی ته‌رخان كردووه، بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ماوه‌ی سێ ساڵ له گونده‌كانی ئه‌و هه‌رێمه نیشته‌جێ بێت.
دۆناتۆ توما، سه‌رۆكی هه‌رێمی مولیزی باشووری ئیتاڵیا به رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی راگه‌یاندووه، پاره‌مان ته‌رخان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نوێ بێنه هه‌رێمه‌كه‌مان و تێیدا نیشته‌جێ ببن.
گوتیشی: مه‌رجمان ئه‌وه‌یه، هه‌ر كه‌سێك دێت، پێویسته پڕۆژه‌یه‌ك له گونده‌كاندا بكاته‌وه و ئه‌و كاته مانگانه 700 یۆرۆی پێ ده‌درێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌بێت ئاساییه، جا نانه‌واخانه بێت، یان چێشتخانه یاخود هه‌ر شتێكی دیكه.
ئاماژه‌شیدا، هه‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌وه رێگه‌یه‌كی باشه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی گونده‌كان و رزگاركردنیان له قه‌یرانی چۆڵبوون.
ئاشكراشیكرد، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌و گوندانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانییان كه‌متره له دوو هه‌زار كه‌س، مانگانه 10 هه‌زار یۆرۆی پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یان تێدا جێبه‌جێ بكات.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئیتاڵیا، هه‌رێمی مولێزی كه ژماره‌ی دانیشتوانی 305 هه‌زار كه‌سه، له‌و هه‌رێمانه هه‌ژمار كردووه، كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ژماره‌ی دانیشتوانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له كه‌مبوونه‌وه كردووه.
له 2018دا ئه‌و هه‌رێمه به هۆی مردن و كۆچكردنه‌وه 2هه‌زار و 800 كه‌سی دیكه‌ی له‌ده‌ستداوه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا یه‌ك حاڵه‌تی له‌دایكبوونیشی تێدا تۆمار نه‌كراوه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن كه‌می ژماره‌ی له‌دایكبوون و كۆچی گه‌نجان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایی و گه‌ڕان به دوای پیشه‌ی باشتر هۆكارن بۆ چۆڵبوونی گونده‌كانی ئه‌و هه‌رێمه.
سه‌رچاوه: عربی بوست
ئ.ر