كریستیانۆ تووشی پێكان هات

یوڤێنتۆس به‌خێرایی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ بڵاو كرده‌وه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوس تووشی پێکان بوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ماڵپەری یانەی یوڤێنتۆس بڵاویکردەوە هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکەی یانەکەیان بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە رانیدا نەیتوانی بەشداری یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر تیپی لاوانی یانەکەی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پێکانەکەی دۆن هەمان ئەو پێکانەیە کە پێش یاری بەرامبەر ئەستێرەکانی خولی کۆریای باشوور تووشی بوو و چاوەرێ دەکرێت بەم زووانە بگەرێتەوە یاریگەکان.

سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە بڵاویان کردۆتەوە پێشبینی دەکرێت کریس بۆ یاری یەکەمی ئەم وەرزەی سێریائەی کە بریارە 24ـی ئەم مانگە بەرامبەر پارما بێت بە هۆی پێکانەکەی بەشداری نەکات.