پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه له باره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه له باره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌دات، كه ئه‌مڕۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارێك له‌به‌رده‌م كامێرای مۆبایل، له خاوه‌نی نانه‌واخانه‌یه‌ك ده‌دات و جنێوی پیسی پێده‌دات.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به وێبسایتی كوردستان 24ی راگه‌یاند، ناوی (ئاراس عوسمان)ـه، ئه‌و چه‌كداره سه‌رۆكی باندێكی تاوانكارییه و پێشتریش كه‌وتووه‌ته ناو بازگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس و ته‌قه‌ی لێ‌كردبوون و دواتریش به برینداری ده‌ستگیركرا.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د روونیشی كرده‌وه، ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، له‌ژێر پردی وڵووبه‌ی شاری سلێمانی بازگه‌ی داناوه، ئه‌و چه‌كداره راینه‌گرتووه و ته‌قه‌ی لێكردوون و ئێستاش ده‌ستگیركراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شی بۆ كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه نووسراوی فه‌رمییان بۆ پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌وێش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه یاخود نا.
دووپاتی له‌وه‌ش كردووه، گرته ڤیدیۆییه‌كه، هێ ئێستا نییه و به‌ر له‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیربكرێت، ئه‌و كرده‌وه‌یه و چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه‌یشی ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، له 13ی 9ی 2018ـه‌وه ده‌ستگیركراوه.
پۆلیسی سلێمانی دڵنیاییش ده‌دات، بەردەوام دەبن لەپاراستنی ئاسایش و سەروماڵیان و رێگە بەهیچ كەسێك نادەن یاسا پێشێل بكات.
بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین بۆ بەرچاوڕونی هاوڵاتیان ڕونیبكەینەوە كە :
- تۆمەتبار سەر بە هیچ بەرپرسێك نیە .
پۆلیسی سلێمانی، روونیشی ده‌كاته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه "سه‌ر به هیچ به‌رپه‌رسێك نییه" و داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك سكاڵای لە سه‌ر تۆمەتباری ناوبراو هەیە لە نزیكترین بنكەی پۆلیسی شوێنی نیشتەجێبونی سكاڵای یاسایی تۆمار بكات .
گرته ڤیدیۆییه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا چه‌كداره‌كه، وێڕای لێدان و سووكایه‌تی، جنێوی "نه‌شیاو" به خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كه ده‌دات و كه‌سێكیش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دانیشتووه و به مۆبایل ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه.