هێرشێكی داعش له باغۆز تێكشكێندرا
K24 - باغۆز:
ھێرشێكی داعش لە باغۆز تێكشكیندرا و دەیان چەكداری رێكخراوەكەش خۆیان رادەستی ھەسەدە كرد، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا، 112 چه‌كداری داعش كوژراون.
پەیامنێری كوردستان24 لە باغۆز پێی راگەیاندین، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی سووریای دیموكرات لە باغۆز، بەڵام ھەسەدە ھێرشەكەی تێكشاند و ژمارەیەك چەكدار كوژران، دواتريش ژماره‌یه‌ك چه‌كدار خۆیان رادەستی ھەسەدە كرد.
لەلایەكی دیكەوە، ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە بڵاویكرده‌وه، بە پشتیوانی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نیودەوڵەتی، پێشڕەویيان كردووە و ژمارەیەك خاڵیان لەنێو باغۆز جێگیر كردوون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی باغۆز، له 9ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 ده‌ستیپێكرد و ئێستاش هه‌سه‌ده له رووبه‌رێكی بچووكی زه‌وی، چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆ داوه.
باغۆز، دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه له سووریا و ده‌كه‌وێته پارێزگای دێره‌زووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته و نزیك سنووری عێراقه.
ئ. م