داوا ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنى پارێزگاى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى ديكه ئه‌نجام بدرێت
K24 – هه‌ولێر:
مەریوان نادر، پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کورد لەگەڵ ئەوەیە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.
گوتیشی: پێداگیری لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکووک دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵێک هەیە، تاوەکو هەڵبژاردن لە کەرکووک بەڕێوەنەچێت، بەڵام پەرلەمانتارانی کورد رێگرییان لەو هەوڵە کردووە.