شوێنگره‌وه‌ی دیمستۆرا یه‌كه‌م په‌یامى خۆی ئاراسته‌ی سووریا كرد
K24- هه‌ولێر:
گیێر پیده‌رسن، نێردراوی تایبه‌تی نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، كه له شوێنی ستیڤان دیمستۆرا له‌و پۆسته ده‌ست به‌كار بووه، یه‌كه‌م په‌یامی خۆی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئاراسته‌ی سووریا كرد.
له تویتێكدا نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی پیدهرسنی بڵاوكرده‌وه، كه رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی بوو له‌و پۆسته و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه، "خۆشحاڵم كه بتوانم ئه‌ركی نوێم بۆ خزمه‌تكردن به گه‌لی سووریا و چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته به‌كاربهێنم".
پیده‌رسن به‌ڵێنیشیدا، "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتیانه و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بخاته گه‌ڕ".
پیده‌رسن جه‌ختی كرده‌وه، "له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چ له‌ناو خۆ یانیش ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ست به راوێژ ده‌كات".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی پیده‌رسن بوو له شوێنی ستیڤان دیمستۆرا، نێردراوی تایبه‌تی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا.
H.B
بيدرسون: "يشرفني أن استهل مهمتي من أجل خدمة الشعب السوري وتطلعاته من أجل السلام. وبناءا على توجيهات الأمين العام سأقوم بمساع حميدة وسوف أعمل من أجل تحقيق الحل السلمي وتطبيق القرار 2254. وإنني أتطلع إلى التشاور على نطاق واسع مع كل الأطراف المعنية داخل وخارج سوريا. "
— United Nations Special Envoy for Syria (@UNEnvoySyria) January 7, 2019