فاروقی مه‌لا مسته‌فا: پێویسته كابینه‌ی نوێ رێ له قۆرغكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كان و كه‌رتی ده‌رمان بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی فاروق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 وێڕای پیرۆزبایی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته كابینه‌ی نوێ رێ له قۆرغكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كان و كه‌رتی ده‌رمان بگرێت.
فاروقی مه‌لا مسته‌فا گوتیشی: "هه‌وڵی زۆر بدرێت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت زۆنی زه‌رد و سه‌وز یه‌ك بخرێت و بودجه‌ی هه‌ردوولا یه‌كبخرێت و ئه‌گه‌ر بڵاوكرایه‌وه، خه‌ڵك گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئه‌ولا زۆره و ئه‌ملا كه‌مه و ئه‌گه‌ر بڵاوبكرێته‌وه خه‌ڵك بیزانێت باشتره".
هه‌روه‌ها گوتی: "كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌مان باری ئابوورییه، له لێ نه‌دانی "فه‌ساد"دا كه وشه‌یه‌كی مۆسیقییان بۆ داناوه و پێی ده‌ڵێن "گه‌نده‌ڵی" هیوادارم له كابینه‌ی تازه‌دا، نه‌هێڵرێت و قۆرغكاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی سه‌ر به حزبه‌كان و زیاتر سه‌ر به به‌رپرسانی حزبه‌كان، نه‌هێڵرێت و هه‌موویان ناویان زانراوه و هه‌موویان كه ناویان ده‌هێنرێت، به رێگه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و خراپ كه‌ڵك وه‌رگرتن له توانا و په‌یوه‌ندییه‌كانیان رۆیشتوون و ئابووری كوردستانیان تێكداوه".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌وانه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چونكه به رێگه‌یه‌كی راستدا پێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌نجامه‌كانیان خراپه و هیوادارم چاو به‌و پرسانه‌دا بگێڕنه‌وه و قۆرغكاری كۆتایی پێبهێنرێت".
له باره‌ی پرسی ده‌رمانیشه‌وه، گوتی: "سه‌یر بكه كێ ده‌رمانی به‌ده‌سته، ئه‌وه بابه‌تی قۆرغكارییه. ئه‌وانه چی ده‌هێنن.. ده‌رمانی دڵیان هێناوه ساخته بووه و گه‌چ بووه، ده‌رزی له خه‌ڵك ده‌درێت چاوی كوێر ده‌بێت، ده‌بێت كۆمپانیایه‌كی یه‌كگرتووی تێكه‌ڵ له نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پێكبهێنرێت و له‌و بواره كاربكات".
دووپاتیشكرده‌وه، "ده‌رمان له خواردنه‌كان گرنگتره و پێویسته كوالێتی كۆنترۆڵی ته‌واو هه‌بێت به جۆرێك ئه‌و تاوانانه‌ی پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه. هیوادارم كابینه‌كه پێشكه‌وتوو بێت".