حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان به نیازه جارێکی دیکە پرۆژە یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان بکات و، وەزیری پلاندانانیش ده‌ڵێت: پرۆژە یاسا نوێیەکە ئەرکێکی کەمتر دەخاتە سەر شانی پەرلەمان بەشێك لە پەرلەمانتارانی کوردستانیش پێشوازی لەو هەنگاوەی حکوومەت دەکەن.
له‌مباره‌یه‌وه دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانان کە لە هەمان کاتدا ئەندامی لێژنەی باڵای پرۆژە یاسای چاکسازییە، بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، پرۆژە یاسا نوێیەکە ئەرکێکی کەمتر دەخاتە سەر شانی پەرلەمان، ئه‌مه‌ش بەهۆی ئەوەی دەکرێت هەندێك لە پرسەکان راستەوخۆ لە ڕێگای بڕیاری تەشریعی یان ڕێنمایی حکوومەتەوە و بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان یەکلا بکرێنەوە.
هاوكات به‌شێك له په‌رله‌مانتارانیش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، پێشوازی لەو هەنگاوەی حکوومەت دەکەن و پێیانوایە پرۆژە یاسا نوێیەکە زیاتر هاوبەشی نێوان حکوومەت و پەرلەمان دەردەخات.
له ٢٧ی شوباتی ساڵی٢٠١٨ پرۆژە یاسایی چاكسازی لەخانەنیشنی، مووچە ، دەرماڵە و بەخشینەكان لە خولی چوارەمدا لە پەرلەمانەوە پەسەندكرا، بەڵام لەدوای كەمتر لەپێنج رۆژ لە ٤-٣-٢٠١٨ پرۆژەكە رەتكرایەوە و ئێستاش دوای یەکلاکردنەوەی هەندێك پرسی تەکنیکی، حکوومەت به‌نیازه جارێکی دیکە پرۆژەکە ره‌وانه‌ی پەرلەمان بكاته‌وه.
H.B