وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له واشنتنی پایته‌خت و له وه‌ڵامی په‌یامنێری كوردستان 24، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئۆرتاگۆس راشیگه‌یاند، سه‌قامگیری ناوچه‌كه و چاكسازی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و به باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدش، دڵخۆشن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌ك دوو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن.
رۆژی چوارشه‌ممه، 10ی ته‌ممووزی 2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه متمانه‌یان پێ به‌خشرا.
ئ. م