پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری دادی عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
K24- هه‌ولێر:
ئەو وادەیه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به لایه‌نه‌كانی دابوو بۆ پێشكه‌شكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته بێ وه‌زیره‌كان, له ته‌واو بوون نزیك ده‌بێته‌وه، تا ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر ناوی کەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد رێكنەکەوتوون، لە ئەگەری رێکنەکەوتنیش یەکێتی تاكلایەنانە دەچێتە ناو کێبرکێی وەرگرتنی پۆستەکە و وەك خۆیان دەڵێن: ئەزموونی ھەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار دووبارە دەکەنەوە.
لاوه‌ند جه‌لال، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت، هه‌وڵه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدێك بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد به رێككه‌وتن به‌رده‌وامن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، یه‌كێتی هه‌وڵی نه‌داوه تاكلایه‌نه كاندیدی خۆی له به‌غدا پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن و ئه‌گه‌ر ئه‌زموونی سه‌رۆك كۆماریش دووباره بووه‌وه، هیوادارین نه‌بێته هۆی كێشه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی.
له به‌رامبه‌ریشدا كه لە ئەگەری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ یەکێتی، وه‌ك وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، پارتی سەرۆك وەزیرانی عێراقی سەرپشکردووە، كه خۆی کوردێك بۆ پۆستی وەزیری دادی کابینەکەی پێشكه‌ش بكات و له‌و حاڵه‌ته پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كاندیده‌كه كه‌سێكی لێهاتوو و شیاو بێت بۆ ئه‌و پۆسته.
دوای تێپەربوونی چەند مانگێک بەسەر راگەیاندنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، به‌ھۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکانی پێکھێنەری ئەو کابینەیە، نەتوانراوە کابینەکەی عەبدولمەھدی تەواو بکرێت، کەمیشی ماوە ئەو وادەیە تەواو بێت, کە سەرۆك وەزیران بە لایەنەکانی دابوو، تاوەکو ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن, بۆ ئەو وەزارەتانەی کە تاوەکو ئێستا بە بەتاڵی ماونەتەوە.
H.B