پۆلیسی ھەولێر منداڵێك رزگار دەكات
K24 - ھەولێر
لەكاتی باران و بەرزبوونەوەی ئاو ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر منداڵێك رزگار دەكەن كە لەناو ئاو گیری خواردبوو.
رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: "لە دوو رۆژی رابردوودا بەھۆی بارانی بەخوڕ و بەرزبوونەوەی ئاو لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری ھەولێر منداڵێك لەناو ئاو گیری خواردبوو، ھێزەكانی پۆلیس فریای كەوتن و توانیان منداڵەكە رزگار بكەن".
گوتیشی: "خۆشبەختانە منداڵەكە زیانی پێ نەگەیشتووە و بە سەلامەتی گەڕێندرایەوە ماڵەكەیان".