تۆماهۆکەکانی ئەمەریکا گەیشتنە کەنداو

ئەمەریکا دوو کەشتی جەنگی دیکەی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

K24 – هه‌ولێر:

دوو کەشتی جەنگی دیکەی ئەمەریکا کە هەڵگری مووشەکی دوورهاوێژی تۆماهۆکن گەیشتنە کەنداو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاڕ تی رووسی،هەردوو کەشتی جەنگی ئەمەریکی بەناوەکانی USS Gonzalez و  USS Mcfaul لە نزیک کەناروەکانی وڵاتی عومان جێگیر کراون و بە بێ هیچ کێشەیەک بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوون.

پێش ئەم دوو کەشتییە، لە ژێر ناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران، واشنتن کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبرەهەم لینکن و فڕۆکەی جەنگی بی 52 و سیستمی دژە مووشەکی پاتریۆتی رەوانە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

RT

H.J