سيستانى بۆ عێراقییهكان: شهڕێكی دیكهی چارهنووسسازتان له پێشه
K24 - ههولێر:
لە گوتاری هەیینی لە کەربەلا، ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان راسپاردەی هەفتانەی عەلی سیستانی خوێندەوە و تیایدا هاتووە، شەڕێکی دیکەی چارەنووسساز لەبەردەم عێراقییەکاندایە کە شەڕی چاکسازی و کارکردنە بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و شکستخواردوویی لە ئیدارەدانی وڵات.
سیستانی داواشیکردووە، چەک تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت و کردەوەکانی ئەمدواییەی کوشتن و رفاندنیشی سەرکۆنە کرد.
نوێنهری سیستانی گوتی: "شەڕێکی دیکەی چارەنووسسازتان لەبەردەمدا یە کە شەڕی چاکسازی و کارکردنە بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و شکستخواردوویی لە ئیدارەدانی وڵات، لەبارەی کردەوەکانی تیرۆرکردن و رفاندنیش کە لەچەند رۆژی رابردوو روویاندا".
مەرجەعیەت دووپاتیدەکاتەوە، کە پێویستە چەک تەنیا بەدەست دەوڵەتەوە بێت و رێگە بە هیچ گرووپێکی چەکدار نەدرێت لە ژێر هەر ناوونیشانێک لەدەرەوەی یاسا بوونییان هەبێت، کە کاریگەريی بە سەر سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتییەوە دەبێت.
ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان گوتیشی: "جارێکی دیکە بە هەموو شێوەیەک کوشتن و رفاندن و دەستدرێژییەکان رەتدەکەینەوە و داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین لە ئاست بەرپرسیارییەتیدا بن و سزای تاوانباران بدەن، دادگاش تاکە لایەنی سزادانی تاوانباران بێت".