شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر دوای 2 ساڵ
له هزردانی هه‌ر تاكێكی كوردستانی، ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌ی دووساڵ پێش و له (16) ئۆكتۆبه‌ر له باشوری كوردستان روویدا، ده‌مێنێته‌وه و به دڵنیاییشه‌وه ده‌چێته ناو لاپه‌ڕه‌كانی دیرۆكی كورد و نه‌وه‌كانی داهاتوو به ئه‌فسووسه‌وه باسی لێده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن، بۆچی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ گه‌لی كوردستان دروست بوو، له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی نابه‌رپرس به ئاسانی له‌ده‌ست درا و بوونه هۆكاری له‌ده‌ست دانی خاك و شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤیل؟ بۆچى گیان و سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیانیان خسته به‌ر غه‌زه‌بی میلیشیای بیانی و فه‌یله‌قی قودس و جه‌یش و حه‌شدی شه‌عبی؟.
چیمان هه‌یه، جگه له‌وه‌ى پێیان بڵێین، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كوردستان له ده‌ستی زوڵم و سته‌می زیاتر له (90) ساڵه‌ی حوكمڕانییه‌كی داسه‌پاو به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان رزگار بكرێت و سنووری خاكی كوردستان كه له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌وڵه‌ته زڵهێزه‌كانی ئه‌و كات لێیان زه‌وت كردبووین، به‌ده‌ست بێهنرێته‌وه، به حكومه‌تی عێراق بگوترێت موچه و قوت بڕینی خه‌ڵك كارێكی ناده‌ستورییه، به شانازییه‌وه چووینه نێو پرۆسه‌یه‌كی پیرۆزی نیشتمانی و له (25)ی ئه‌یلوولی (2017) به‌شداری ریفڕاندۆمی سه‌ربه‌خۆییمان كرد و گه‌لی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیدا به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام مخابن نه‌یارانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ندێك له كورده بۆره‌كه‌ی خۆمان، به عیلمانی و ئیسلامییه‌وه كه‌وتنه دژایه‌تی كردنی ئه‌و پرۆسه پیرۆزه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه، به بێ شه‌رمی گوتیان سه‌ربه‌خۆیمان ناوێت و ده‌مانه‌وێت له بن ده‌ستی ئه‌و حوكمڕانییه بین كه هه‌ر له (2014)ه‌وه كه‌وته دژایه‌تی و قین هه‌ڵگرتن له گه‌لی كوردستان و قوت و موچه و بوودجه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمییان بڕی و رێگه‌یان بۆ هاتنی داعه‌ش خۆش كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێت و په‌لاماری كوردستان بدات، چونكه سوپای ده‌وڵه‌تی عێراق به‌و هه‌موو سه‌رباز و جبه‌خانه و چه‌كه‌ی له به‌رده‌ستی بوو، به فه‌رمانی (نوری مالیكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی عێراق كشایه‌وه و له مووسڵ به‌رگری نه‌كرد و به‌م ڕاكردنه‌شی هه‌رێمی كوردستانی خسته نێو شه‌ڕێكی داسه‌پێنراو له‌گه‌ڵ داعه‌ش، كه به هه‌زاران پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون. ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و كوردستان داوای مافه‌كانی خۆیان له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كردبوو.
بیرمان نه‌چووه، دروست دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی عێراق و به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو (حه‌یده‌ر عه‌بادی) و به پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی(9)ی ده‌ستووری عێراقی ساڵی (2005) به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی وڵاتانی بیانی و تانكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی و به هاوكاری میلیشا و وڵاتی ئیقلیمی له (16)ی ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی پاكی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیانی بێ تاوان تێپه‌ڕین و به سه‌دان كه‌سیان ئاواره كرد و خانوو و موڵك و ماڵیان سوتاند. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕینی قوتی خه‌ڵك و بژێوی ژیانی گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بوون و فرۆكه‌خانه و سنووره‌كانیشیان لێ داخستین.
به‌ڵێ، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دوو سێ منداڵه وردیلكه‌ی سیاسی كورد له پێناو هه‌ندێك مه‌رامی دونیایى و دوور له تێفكرینی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به پلانی هاوبه‌شی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك كه‌ركووكیان راده‌ستی جه‌یش و حه‌شدی شه‌عبی و ملیشیای بیانی و سوپای قودس كرد و به به‌رچاوی دونیا و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌كه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌و چه‌كانه‌ی كه گوایه وڵاتانی زڵهێز و بیانی بۆ شه‌ڕی تیرۆر به‌وانی به‌خشی بوو، كه‌وتنه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وهێرشیان هێناو سزای ناده‌ستوریی و نایاساییان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌پاند.
ئه‌و (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ییه‌ی كه گوایه پاڵه‌وانی عێراقی به‌ناو دیموكراسی بوو، له‌سه‌ر سیاسه‌ته قێزه‌ونه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و كاته‌ی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ساڵی(2018) نه خۆی و نه سه‌له‌فه‌كه‌ی (نوری مالیكی) كه گه‌لی كوردستانیان خستبووه به‌ر غه‌زه‌بی بیرى شۆڤینی خۆیان، سه‌رنه‌كه‌تن و ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرته ده‌ست.
له پردێ و سحێلا به‌رگری كرا و پێشمه‌رگه بووه قه‌ڵغانی پاراستی ئه‌م كیانه، ئه‌گینا ئێستا ئه‌م كیانه ده‌كه‌وته به‌ر غه‌زه‌بی دڵڕه‌قی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێنووی هه‌ڵمژینی خوێنی گه‌لی كوردستانن. ئه‌م به‌رگرییه هێنده مه‌زن بوو، كه ئه‌برامزه تێكشكاوه‌كه‌ی ئه‌مریكا له پردێ كه میلیشاییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لێیان ده‌خوڕی، شاهیدی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌دات كه ره‌وایه‌تی دۆزی كورد و ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان به‌سه‌ر هه‌موو بێده‌نگی و چاوپۆشییه‌كی وڵاتانی زلهێز و ئیراده‌ی بازرگانه بێویژدانه‌كانی جیهان و چه‌كه قورسه‌كانی وڵاتان سه‌رده‌كه‌وێت و خیانه‌تكاران و رێخۆشكه‌رانی ناوخۆیش كه بێ شه‌رمانه رێگا بۆ نه‌یاران چۆل ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێن و خاكت داگیر بكه‌ن و خه‌ڵكت بكوژن، جگه له ریسوایی و زه‌لیلی هیچیان بۆ نامێنێته‌وه.
ده‌زانین گه‌لێكی بێكه‌سین و له‌وه‌ته‌ی هه‌ین، خیانه‌تمان لێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و درۆ و ده‌له‌سه و درۆزنییه و به‌دره‌وشتی و ناپاكی و فرتوفێڵ و بازرگانییه سیاسیه‌ی تاجیره سیاسییه جیهانییه‌كان، دوێنێ له كه‌ركووك و ئه‌مڕۆش له رۆژئاوای كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمی به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان ده‌یكه‌ن، به‌هێزترمان ده‌كات و وامان لێده‌كات هه‌رگیز و هه‌رگیز نه‌چه‌مێین.
بیرمان نه‌چێت، ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و كۆمه‌ڵكوژی و سته‌مه‌ی به سه‌دان ساڵه به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورد هاتوو، ره‌گ و ریشه‌ی ئێمه‌یان به‌هێزتر كردووه و ئێمه‌یان پێگه‌یاندووه و سوورتریان كردووین له‌سه‌ر داوا ره‌واكانی خۆمان، به‌ڵام ده‌بێت باش له‌وه‌ش تێبگه‌ین تاكو ده‌وڵه‌ت نه‌بین و نه‌بینه خاوه‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی، مامه‌ڵه و شێوازی دژایه‌تی كردنی نه‌یارانی ناوخۆیی و بیانی هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر نایه‌ت و ناشبێت چاوه‌ڕیی ئه‌وه‌ش بین كه پریزیدێنت (ترامپ) به دروستی بزانێت رووداوه‌كه‌ی (16)ی ئۆكتۆبه‌ری دووساڵ پێش ئێستا كه له كه‌ركوك روویدا، له عێراق بوو یان له سوریا! یان وابزانێت خوێنی كورد و گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی هێنده بێ به‌هاییه به چاوی بازرگانییه‌وه لێی بڕوانێت، وا بزانێت به‌و چه‌ك و پاره‌یه‌ی كه بۆ خاتری پاوانخوازی وڵاته‌كه‌ی خه‌رجی ده‌كات، خوێنی گه‌لی زوڵم لێكراوی كوردی پێ قه‌ڕه‌بوو ده‌كرێته‌وه. ئه‌و خوێنه‌ی پێشمه‌رگه رشتى، بۆئه‌وه بوو ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا و جیهان و وایت هاوس و ئێلیزیێ و براندنبۆرگ و وێست مینستر له دێوه‌زمه‌ی داعه‌شی تیرۆریست دوور بكه‌ونه‌وه، نه‌ك منه‌تیشمان به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و ویژدانیان بۆ ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ى كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌سه‌ر كه‌ركووكی كوردستان و ئه‌مڕۆش به‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستاندا هاتووه نه‌جوڵێ.
* پەرلەمانتاری پێشووی عێراق