ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه بته‌قێنێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه فلۆرێنتینۆ پێرێز دوایین هێرش بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌بات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 ئۆگه‌ستی 2019 ئاشكرای كردووه كه پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ جاری دووه‌م گفتووگۆییه‌كانی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه پێرێز ئاماده‌یه 4 یاریزان تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار بكات كه پێكهاتووه له (ئیسكۆ، خامیس رۆدریگێز، كایلۆر ناڤاس و رافایل ڤاران).
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئه‌م ئۆفه‌ره نوێیه‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان راده‌كێشێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی نێیمار سارد بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ پێرێز ده‌ره‌خسێنێت ئه‌وه‌ی له 2013 بۆی نه‌كرا له 2019 بیكات كاتێك ئه‌وكات ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار گه‌شتی به‌رازیلی كرد، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی سانتۆس، بارسێلۆنای هه‌ڵبژارد.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.