له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك 10 یانه له كێبڕكێی توند دان
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه تا دێت كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ی بۆندزلیگا زیاتر ده‌بێت، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و ئینگلاند 10 یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا شه‌ڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن، ریال مه‌درید زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌یه.
پێگه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا ئیریك ئه‌بیدالی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی راسپاردووه بۆ چاودێریكردنی لوكا جۆڤیچی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه ئه‌م وه‌رزه له بۆندزلیگا 17 گۆڵی بۆ یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت تۆمار كردووه و پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه و به 3 گۆڵ له لیڤاندۆڤسكی پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه خوله‌كه دووره.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت ئه‌م هێرشبه‌ره لاوه له چنگی بارسێلۆنا ده‌ربێنێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 70 ملیۆن یۆرۆی ئاماده كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی یوڤێنتۆس، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد، مانچێسته‌ر سیتی، ئینته‌ر میلان، چێڵسی و تۆتێنهام چاودێری جۆڤیچ ده‌كه‌ن ئاماده‌كاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
لوكا جۆڤیچ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیایه، یاریزانی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه به‌ڵام له هاوینی 2017 به‌شێوه‌ی خواستن روویكردۆته یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت و له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
جۆڤیچ ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 40 یاری كردووه، 25 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كردووه.