"مێسی له ده‌ستپێكی لالیگا داده‌بڕێت"
لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی چاكنه‌بوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا داده‌بڕێت.
به گوێره‌ی تۆڕی هه‌واڵی RAC1 هێشتا لیۆنێل مێسی له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه و بۆ یه‌كه‌مین یاری له لالیگا ئاماده نابێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هێشتا مێسی له ڕووی توانای جه‌سته‌ییه‌وه بۆ یاریكردن به ته‌واوه‌تی ئاماده نییه و له له قۆناخی چاره‌سه‌ری دایه، بۆیه ڤاڵڤێردی بڕیاری داوه بۆ یه‌كه‌مین یاری له لالیگا مێسی بانگهێشت نه‌كات.
رۆژی هه‌ینی داهاتوو وه‌رزی نوێی لالیگا 2019 ـ 2020 به یاری نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیك بلباو له یاریگه‌ی سان مامیس له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.