به‌په‌له.. 2 راهێنه‌ر بۆ شوێنگره‌وه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان به‌ربژێرن
دوای ئه‌وه‌ی فاتیح حه‌مه‌خان ده‌ستی له راهێنانی یانه‌ی برایه‌تی كێشایه‌وه، له ئێستادا ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه له‌گه‌ڵ دوو راهێنه‌ر له‌سه‌ر هێڵن، دیارترینیان ئه‌رسه‌لان جه‌لالی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی نه‌ورۆز و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانییه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، له نێو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی پێشنیازی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵگور مه‌لامحه‌مه‌د و ئه‌رسه‌لان جه‌لال كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه شوێنی فاتیح حه‌مه‌خان بگرنه‌وه كه له دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر شێروانه به بیانووی بارودۆخی ته‌ندروستی فاتیح ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
هه‌ڵگورد مه‌لامحه‌مه‌د كه له خولی نایابی كوردستان و خولی پله‌یه‌كی عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك یاری بۆ یانه‌ی برایه‌تی كردووه له لیستی به‌ربژێره‌كانه بۆ راهێنه‌رایه‌تی برایه‌تی، به‌ڵام نه‌بوونی بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌ڵگورد كه نه‌توانێت یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت تاقی بكاته‌وه، بۆیه ئاماژه‌كان زیاتر به‌سوودی ئه‌رسه‌لان جه‌لال ده‌شكێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن برایه‌تی تا تێپه‌ڕاندنی یاری گه‌ڕی داهاتوو به‌رامبه‌ر زاخۆ هیچ بڕیارێك نادات و ناوی راهێنه‌ری نوێ ئاشكرا ناكات، چاوه‌ڕوانی دۆخی تیپه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی غه‌فوور عومه‌ری یاریده‌ده‌ر و سه‌رهه‌نگ موحسێنی گۆڵپارێز ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌م دووكه‌سه بۆ یاری داهاتوو رۆڵی راهێنه‌رایه‌تی برایه‌تی له شوێنی فاتیح حه‌مه‌خان ده‌بینن.
یانه‌ی برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان، له كۆی 10 یاری، 3 بردنه‌وه، 5 به‌رامبه‌ربوون و 2 شكستی هه‌یه، ته‌نیا 7 گۆڵی كردووه و 7 گۆڵی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت.