به‌ ڤیدیۆ..كوڕێك گۆڵێكی له‌ یانه‌كه‌ی باوكی كرد و له‌ داخان گریا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڵێكی جوانی كرد، به‌ڵام گریا و زۆر دڵته‌نگ بوو

لە یارییەکی خولی ڤێنزوێلی رووداوێکی سەیروسەمەرە و دەگمەن روویدا، یاریزانێک لە دژی باوکی یاریی کرد و لە دوایین خولەک بە تۆمارکردنی گۆڵێک بووە هۆی ئەوەی یانەکەی باوکی بێ هیوا بێت.

جیانلۆکا ماڵدۆناڵدۆی یاریزانی دیپۆرتیڤۆ تاکیرا لە دوایین خولەکی یانەکەیان بەرامبەر پویرتۆ کاپیلۆ گۆڵێکی زێڕینی بۆ یانەکەی کرد، بەو گۆڵە ئەنجامی یارییەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام گورزێکی کوشندەی لە باوکی دا، چونکە باوکی راهێنەری یانەکەی دیکە بوو، بەهۆی ئەم گۆڵەوە نەیتوانی بگاتە قۆناخی پاشکۆی خولەکە و لە هەموو شتێک بێهوابوو.

ماڵدۆناڵدۆ لە خولەکی ٩٢ گۆڵێکی سەرنجڕاکێش لە کاتێکی زێڕین تۆمار دەکات، کەچی لەجیاتی ئەوەی ئاهەنگ بگێڕێت ئەو هێرشبەرە دەست بە گریان دەکات، چونکە بەرامبەر باوکی هەست بە شەرمەزاری دەکات و باوکیشی بەهۆی گۆڵەکەی کوڕەکەی شۆک بووە، چونکە کوڕەکەی بووە هۆی ئەوەی شکست بهێنێت و نەگاتە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولەکە و لە هەموو شتێک بێهوا بێت.