ڤاڵڤێردی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان راگه‌یاند
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان بڵاو كرده‌وه، له نێو لیسته‌كه‌دا ناوی لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌كه نابینرێت.
ئینتەر میلان لە یارییەکی چارەنووسازدا لە گەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی شەشەم میوانداریی بارسێلۆنا دەکات، ئینتەر میلان تاوەکو ئێستا چارەنووسی بۆ قۆناخی داهاتوو یەکلایی نەکردووتەوە و پێویستیان بە بردنەوە هەیە بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو.
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان لیۆنێل مێسی بانگهێشت نه‌كردووه، جیا له‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له جیرارد پیكێ و سێرجی رۆبێرتۆ به هۆكاری هونه‌ری بۆ ئه‌م یارییه دوورخراونه‌ته‌وه.
بارسێلۆنا پێش ئه‌م یارییه سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه، له به‌رامبه‌ردا ئینته‌ر میلان چاره‌نووسی په‌یوه‌سته به‌م یارییه.
ئینته‌ر میلان وەرزی رابردوو دوای 8 وەرز دابڕان لە چامپیۆنزلیگ جارێکی دیکە گەڕانەوە بەشداریان کرد، بەڵام هەر لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاواییان کرد، بۆیە نایانەوێت ئەم وەرزەش چارەنوسیان هەمان چارەنوسی وەرزی رابردوو بێت.
یانەکەی شاری میلانۆ دوایینجار کە گەیشتبنە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، وەرزی 2012 بۆ 2013 بوو، لەو کاتەوە ئەوان لە گەیشتن بەم قۆناخە بێبەش بوونه و ئێستاش بە کۆکردنەوەی 7 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ دۆرتمۆندی سێیەم، پلەی دووەمی کۆڵەکەیان گرتووە.