سكاڵۆنی بۆ یه‌كه‌مجار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر پشت به سیكوچكه‌یه‌كی نوێ ده‌به‌ستێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، سكاڵۆنی به سێكوچكه‌یه‌كی نوێ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه و یه‌كه‌مجاریشه له‌وه‌ته‌ی بۆته راهێنه‌ری تانگۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پشت به‌م سێكوچكه‌یه ببه‌ستێت.
رۆژنامه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا راپۆرتێكی له باره‌ی ئاماده‌كاری و پلانه‌كانی سكاڵۆنی بۆ یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌یان له دژی قه‌ته‌ر بڵاو كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: سكاڵۆنی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی شه‌و له دژی قه‌ته‌ر به سێكوكچكه‌ی (ئه‌گوێرۆ، مێسی و لاوتارۆ مارتینێز) یاری ده‌كات.
لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری له كۆپا ئه‌مریكا نه‌كرد، له یاری دووه‌میش له شوێنی ئه‌نخیل دی ماریا به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری كرد، به‌ڵام له یارییه‌كه‌دا ئه‌گوێرۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی نه‌بوو.
سكاڵۆنی بۆ ئه‌م یارییه لاوتارۆ مارتینێز له پێشه‌وه جێگیر ده‌كات، چونكه ئه‌و یاریزانه خاوه‌نی خێرایی و لێدانی به‌هێزه، ده‌بێته یه‌كه‌مجاریش له‌وه‌ته‌ی سكاڵۆنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تانگۆی وه‌رگرتووه له یارییه‌ك له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی له هێڵی پێشه‌وه یاری به سێكوكچكه‌ی (ئه‌گوێرۆ، مێسی و لاوتارۆ مارتینێز) بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه كه سكاڵۆنی گۆڕانكاری دیكه له هێڵه‌كانی دواوه ناكات و بۆ سێیه‌م یاریش دیبالا هه‌ر له‌سه‌ر كورس یه‌ده‌گ داده‌نێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له هێڵی پێشه‌وه كێشه‌ی هه‌یه له كۆی 2 یاری رابردوو له كۆپا ئه‌مریكا ته‌نیا یه‌ك گۆڵیان كردووه ئه‌ویش به لێدانی پێناڵتی له‌لایه‌ن مێسی تۆمار كراوه.
ئارجێنتینا له دوو یاری ده‌ستپێكی له كۆپا ئه‌مریكای 2019، ته‌نیا یه‌ك خاڵیان كۆكردۆته‌وه، بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو پێویستیان به بردنه‌وه له قه‌ته‌ر، یارییه‌كه‌ش سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر ده‌كرێت.