باوكی نێیمار قسه‌ی كۆتایی له باره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌ی كرد
باوكی نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی بڕازیلی ره‌تیده‌كاته‌وه كوڕه‌كه‌ی نزیك بێت له جێهێشتنی پاریس سانجێرمان.
باوكی نێیمار له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێت: هێشتا كوڕه‌كه‌ی له ساڵی دووه‌می گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ سانجێرمان و گرێبه‌سته‌كه‌ی پێش 2022 كۆتایی نایه‌ت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه فڕه‌نسیه‌كه له گفتوگۆدان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌ی دیكه‌وه ناكات.
نێیمار دا سیلڤا خاوه‌نی گرانبه‌هاترین گرێبه‌ستی مێژووییه و له هاوینی 2017 بارسێلۆنای به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێهێشت و له ئێستاشدا ناوی ئه‌و یاریزانه به‌ستراوه به په‌یوه‌ندیكردن به ریال مه‌دریدی ئیسپانی.