ڤیدیۆ: نێیمار دوای گەڕانەوەی بۆ ریزی هەڵبژاردەی بڕازیل گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد

بڕازیل و کۆڵۆمبیا 2-2 یەکسانبوون

نێیمار دوای گەڕانەوەی بۆ ریزیە هەڵبژاردەی بڕازیل گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد، بڕازیل و کۆڵۆمبیاش لە یارییەکی دۆستانە یەکسانبوون.

بڕازیل و کۆڵۆمبیا لە یارییەکی دۆستانەدا 2-2 یەکسانبوون، کە نێیمار دوای دەنگۆیە دوور و درێژەکانی ئەم هاوینەی چوونی بۆ بارسێلۆنا یەکەم یاریی ئەنجام دا و لە یارییەکە گۆڵێکی کرد و گۆڵێکیشی دروستکرد، کە کاسیمێرۆ بە سەر گۆڵی یەکەم بە لێدانێکی کۆڕنەی نێیمار کرد، نێیماریش گۆڵی دووەمی بە ئەسیستێکی رۆبیرتۆ فیرمینۆ کرد و مۆرییڵیش هەردوو گۆڵەکەی کۆڵۆمبیای تۆمارکرد.

نێیمار لە دوای مۆندیالەوە لە 8 یاری 7 گۆڵی دروستکردووە و 4 گۆڵی بۆ سێلیساو تۆمارکردووە.