"زێدان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زانیارییه‌كی له تۆڕی هه‌واڵی سووكه‌ر لینكی فره‌نسی بڵاو كردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه زێدان له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه په‌یوه‌ندی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێز و زینه‌دین زێدان خراپه، به‌ڵام ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان له دووری میدیاكان شاردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: پێش ئه‌وه‌ی زێدان بگه‌ڕێته‌وه، پێرێز زۆر نزیك بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ، ئه‌مه‌ش رقێكی له دڵی زێدان دروست كردووه و له‌بیری نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ش پێرێز رێگه‌ی نه‌دا خه‌ونی زیزۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا بێته دی.
زێدان چه‌ندانجار رایگه‌یاندووه كه زۆر به پۆڵ پۆگبا سه‌رسامه و حه‌ز ده‌كات له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و یاری بكات، له به‌رامبه‌ردا پێرێز له وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێك ده‌ڵێت: هیچ كه‌سێك به ناوی پۆڵ پۆگبا ناناسم.
هه‌ڵوێستی دژانه‌ی پێرێز رقی لای زینه‌دین زێدان دروست كردووه، بۆیه ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریال مه‌درید بڕوات و جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فره‌نسا (نۆبڵ گریت) هه‌فته‌ی رابردوو به ئاشكرا رایگه‌یاند كه نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه له دوای 2022 زینه‌دین زێدان له شوێنی دیدییه دیشامپ بكه‌نه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زیزۆ پلانی بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و رۆیشتن له ریال مه‌درید داناوه، بۆیه گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌نیا تا 2022ـه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گرێبه‌سته‌كه‌ی دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش له 2022 كۆتایی دێت.