زێدان هاته ده‌نگ و به‌ڵێن به هانده‌رانی ده‌دات
زینه‌دین زێدان پێش یارییه دۆستانه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر رۆما به‌ڵێن به هانده‌رانی ده‌دات كه وه‌رزێكی باش چاوه‌ڕێیان بكات، ده‌شڵێت: داوا له هانده‌ران ده‌كه‌م ئارام بگرن.
ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه دوایین یاری دۆستانه و ئاماده‌كاری له نێو یاریگه‌ی ئۆلمپیكۆ له ئیتاڵیا له دژی رۆما ده‌كات، زینه‌دین زێدان له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما له زنجیره‌یه‌ك لێدوان بۆ كه‌ناڵی سكای سپۆرتسی ئیتاڵیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه رۆما له‌م هاوینه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كاری كردووه و گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر تیپه‌كه‌دا هاتووه.
زیزۆ ده‌شڵێت: رۆما له مێركاتۆی هاوینه گۆرانكاری باشی كردووه و یاریزانی ئاستبه‌رزی گواستۆته‌وه و بۆ وه‌رزی نوێ ده‌بێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌خت بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
زێدان هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات شێوازی یاریكردنی ئیتاڵیا زیاتر پشت به ته‌كتیك و به‌رگرییه‌كی پته‌و ده‌به‌ستن، به پێچه‌وانه‌ی ئیسپانیا كه زیاتر به‌شێوازی هێرشبه‌ری یاری ده‌كه‌ن.
زێدان گوتیشی: هه‌ركاتێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئیتاڵیا هه‌ست به ئاسووده‌ییه‌كی زۆر ده‌كه‌م، چونكه من له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا گه‌وره بووم و پێگه‌یشتم، به‌رده‌وام هانده‌رانی ئیتاڵیا هه‌ڵسوكه‌وتێكی زۆر باشیان له‌گه‌ڵ كردووم.
زێدان له باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی یارییه دۆستانه‌كانی ئه‌م هاوینه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان به دۆخێكی سه‌خت تێپه‌ڕبوون، ده‌شڵێت: هانده‌رانی ریال مه‌درید مافی خۆیانه داوای ئه‌نجامی باش بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌رده‌وام تیپه‌كه‌یان له لوتكه و ركابه‌ری بۆ نازناوه‌كان بینینه‌وه، به‌ڵام پێویسته ئارام بگرن و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له توانا‌مان دا هه‌بێت ده‌یكه‌ین.
ریال مه‌درید سبه‌ی یارییه‌كه‌ی له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و له دژی رۆما ده‌كات، راسته‌وخۆ دوای ئه‌م یارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌درید و ئاماده‌كاری بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا ده‌كات كه بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره ببیته میوانی سێلتا ڤیگۆ.