"زێدان ده‌ستبه‌رداری ڤینیسیۆس ده‌بێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید، زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ڤینیسیۆس بێت، ئه‌م بڕیاره‌ی زیزۆ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی توڕه كردووه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، راپۆرتێكی له باره‌ی پلانه‌كانی زینه‌دین زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو بڵاو كردۆته‌وه، تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه زیزۆ بۆ وه‌رزی 2019 ـ 2020 ڤینیسیۆس جۆنیۆری ناوێت.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: زیزۆ داوای له پێرێزی سه‌رۆك كردووه كه نایه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو پشت به یاریزانێكی كه‌م ئه‌زموونی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی وه‌ك ڤینیسیۆس ببه‌ستێت و پێشنیازی كردووه به خواستن له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری ڤینیسیۆس بێت.
ڤینیسیۆس له هاوینی 2018 له یانه‌ی فلامینگۆ به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له كۆی 31 یاری 3 گۆڵ و 12 ئاسیستی كردووه.