وێنە و ڤیدیۆ.. لەگەڵ فیکەی دەستپێکردنی یاریی کارەبا کوژایەوە
بههۆی پهككهوتنی رووناککەرەوەی یاریگهی فێینۆرد لهسهرهتای یارییی نێوان فێینۆرد رۆتێردام و ڤێنلۆ لە گەڕی یازدەمی خولی نایابی هۆڵەندا، یارییەکە بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
تەنیا دوای تێپەڕبوونی سی و پێنج چرکە بەسەر فیکەی دەستپێکردنی یارییەکە، رووناککەرەوەی یاریگەی فێینۆرد کێشەی تێکەوت و کوژایەوە، بەمەش ناوبژیوانی یارییەکە ناچاربوو یارییەکە بوەستێنێت و یاریزانان و ناوبژیوانی یارییەکە نزیکەی 30 خولەک چاوەڕێیان کرد، بەڵام کێشەکە چارەنەکرا و ناوبژیوانی یارییەکە بە ناچاری بڕیاری دا یارییەکە دوابخرێت هاندهرانیش به لایتی مۆبایلهكانیان تروسكاییان له یاریگه دروست كرد و بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگە مانەوە و یاریگەیان بەجێنەهێشت.
تاکو ئێستا بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکەی دەستنیشان نەکردووە و ئەگەر هەیە ئەمشەو یارییەکە تەواو بکرێت کە تەنیا 35 چرکەی لێ بەڕێوەچووە.