هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی له خولی نایابی عێراق دۆڕاند
یانه‌ی هه‌ولێر دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌كی له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌غدای پایته‌خت دۆڕاند، ئه‌مه‌ش سێزده‌یه‌مین شكستی هه‌ولێرییه‌كان بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گه‌ڕی 32ـی خولی نایابی عێراقی، یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی یانه‌ی به‌غدا، زه‌رده‌پۆشه‌كانی هه‌ولێر یارییه‌كه‌یان به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام دۆڕاند.
له یارییه‌كه‌دا هه‌ولێر ده‌رفه‌تی گۆڵكردنی زۆری له‌ده‌ستدا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر زه‌رده‌پۆشه‌كان دروست كرد و له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م تیپی خاوه‌ن یاریگه گۆڵێ پێشكه‌وتنیان له دژی هه‌ولێر كرد.
له گێمی دووه‌میش به‌هه‌مان شێوه هه‌ولێر چه‌ندانجار له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه نزیك بووه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی هه‌له‌كان بقۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش دووباره به‌خراپ به‌سه‌ر هه‌ولێرییه‌كان شكایه‌وه، له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه یانه‌ی به‌غدا بۆ جاری دووه‌م تۆڕی هه‌ولێرییه‌كانی هه‌ژاند.
هه‌ولێر له كۆی 31 یاریی 10 بردنه‌وه‌ی هه‌یه و 9 یارییش یه‌كسان بووه و 12 یارییشی دۆڕاندووه، خاوه‌نی 39 خاڵه و له ناوه‌راستی خوله‌كه دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌غدا، له 31 یاریی 11 بردنه‌وه و 11 یه‌كسان و 10 دۆڕانی هه‌یه و بووه خاوه‌نی 43 خاڵه و پله‌ی هه‌شته‌می گرتووه.
یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كات، هانده‌رانی قه‌ڵاومناره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كوڕانی ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر به بردنه‌وه قه‌ره‌بووی دوو شكسته‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه.