ئێنریكی بۆ یه‌كه‌مجار كێشه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ میسی ئاشكرا ده‌كات
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا و ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له‌گه‌ڵ مێسی تووشی كێشه بووه، ده‌شڵێت: من حه‌زم به روودانی ئه‌و كێشه‌یه نه‌ده‌كرد، به‌س به‌داخه‌وه دروست بوو، له كاتێكدا من تا ئه‌م كاتانه‌ش ناتوانم له قسه‌ی باش زیاتر هیچ شتێك له باره‌ی لیۆ مێسی بڵێم.
لویز ئێنریكی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یه‌كه‌مین وه‌رزم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كێشه‌م له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی بۆ دروست بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌م كێشه‌یه یاریزانه‌كانیش هه‌ستیان پێكرد و تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون، منیش ناچارم بووم له ئیداره‌ی یانه‌كه سكاڵا له‌سه‌ر لیۆ مێسی تۆمار بكه‌م و داوام لێ‌كردن چیتر به‌رگه ناگرم و پێویسته به زووترین كات كێشه‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئێنریكی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: له‌سه‌ر خواستی خۆم له بارسێلۆنا رۆیشتم، ته‌نانه‌ت له ده‌ستپێكی وه‌رزی سێیه‌مم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئیداره‌ی یانه‌كه‌م ئاگادار كرده‌وه كه به دوای شوێنگره‌وه‌ی من دا بگه‌ڕێن.
ئێنریكی گوتیشی: ئه‌وه‌ی له توانام دا هه‌بوو پێشكه‌شی بارسێلۆنام كرد، كاتێك له وه‌رزی سێیه‌م زانیم شته‌كانم هه‌مووی دووباره‌یه و ناتوانیم هیچی تر بخه‌مه سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی یاریزانان، راسته‌وخۆ بڕیارم دا گرێبه‌سته‌كه‌م نوێنه‌كه‌مه‌وه، چونكه پێموا بوو یاریزانه‌كان پێویستیان به راهێنه‌رێكی دیكه‌ی نوێ و رووخسارێكی دیكه‌ی تازه هه‌یه.
ئێنریكی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، پێشتر خه‌ڵاتی باشترین له وه‌رزی 2014 ـ 2015 نازناوی چامپیۆنزلیگ و خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ساڵی به‌ده‌ستهێنا، نازناوێكی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، نازناوێكی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، 2 نازناوی لالیگا، 3 نازناوی جامی شای له‌گه‌ڵ بارسا برده‌وه.